دوای هەڕەشەی یاخیبوون؛ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرچوو

KNN : Kurdish News Network
02:46 - 26/10/2026
کوردستان
+
-

  دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا داغر عەبدولحەسەن محەمەداوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد، دوای ئەوەی لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگا، نووسینگەی سەرۆکوەزیران داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی سەرۆکی ئەنجومەنی میسان کردووە، بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی ڕاگەیاندنی یاخیبوونی مەدەنی و بڕینی ڕێگاوبانەکانی کردووە، هەروەها مۆڵەتی سێ ڕۆژی دابووە حکومەت بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی شیب.

 

نوێنەری یاسایی سەرۆکوەزیران وتەی لەبەردەم لایەنە لێکۆڵەرەکاندا داوە و بەڵگەی دەنگی و ڤیدیۆییش لەسەر ڕووداوەکە خراوەتە ڕوو. دادوەری دادگاکەش بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی 224ی یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەو بەرپرسە خۆجێییە دەرکردووە.

90 جار خوێندراوەتەوە