سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان: دەروازەی شیب نەکرێتەوە، پارێزگاکە لە عێراق جیادەکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
03:18 - 25/10/2026
عێراق
+
-

مستەفا دەعیر عەبدولحەسەن محەمەداوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، مۆڵەتی سێ ڕۆژ دەداتە حکومەتی فیدراڵی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی شیب لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرامبەریشدا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری توند دەکات.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان ڕۆژی پێنجشەممەی وەکوو دوا مۆڵەت بۆ بەغدا دیاری کردووە. هۆشداریشی داوە کە ئەگەر بڕیاری کردنەوەی دەروازەکە نەدرێت، پەنا دەبەنە بەر ڕاگەیاندنی یاخیبوونی مەدەنی و بڕینی ڕێگاوبانەکانی پارێزگاکە.

 

لە توندترین پەیامیشیدا بۆ حکومەتی عێراق، محەمەداوی هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت، پارێزگای میسان لە "جەستەی عێراق" جیا دەکەنەوە.

216 جار خوێندراوەتەوە