وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە هاووڵاتییانی خۆی لە عێراق و مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی "توندوتیژی و ڕفاندن"یان پێ ڕادەگەیەنێت.
لە هۆشدارییەکەدا واشنتن ئامۆژگاریی ئەمەریکییەکانی ناو عێراق دەکات، بەپەلە پلانێکی سەربەخۆ بۆ جێهێشتنی خاکی ئەو وڵاتە دابڕێژن، بەبێ ئەوەی بۆ ڕزگاربوونیان پشتیان بە هیچ جۆرە هاوکاری و فریاگوزارییەک بەستبێت.
وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر ئاڵۆزی و پەرەسەندنێکی نوێدا، حکومەتی عێراق توانای ئەوەی نییە سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییانی ئەمەریکی لەو وڵاتەدا مسۆگەر بکات.
200 جار خوێندراوەتەوە