داواکاری گشتیی هەرێم ڕکاری توند بەرانبەر ئەو کەناڵ و دەزگایانەی ڕاگەیاندن دەگرێتەبەر کە پێشوەختە دۆسیە دادوەرییەکان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکەنەوە و ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا دەکەن
داواکاری گشتی ئاماژەی بەوە کردووە کە چەندین جار کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەبێ ڕەچاوکردنی دەستوور و یاساکان، دۆسیە دادوەرییەکان و وێنەی تۆمەتباران لەسەر شاشەکان و سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە پێش ئەوەی لایەنی لێکۆڵینەوە کارەکانی تەواو بکات
لە کۆتایی نووسراوەکەدا داوا لە لایەنی پەیوەندیدار کراوە کە کاری چاودیریکردنی یاسایی بوونی ڕێکارەکان بگرنەبەر و ئاگاداری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکەنەوە بۆ ڕاگرتنی سەرپیچییەکان و گرتنەبەری ڕکاری یاسایی دژی ئەو کەناڵانەی بەردەوام دەبن لەسەر سەرپێچیکردن
232 جار خوێندراوەتەوە