باڵیۆزخانەی ئۆکراینا دەنگۆی جێگیرکردنی هەزاران درۆن لە هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 21/10/2026
کوردستان
+
-

باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق بە فەرمی هەواڵی جێگیرکردنی یەکەی درۆن و هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتانە بێبنەمان و زانیاریی چەواشەکارانەن.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا باڵیۆزخانەی ئۆکراینا وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانە دەداتەوە کە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەم لەلایەن ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانییەوە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی نەناسراوەوە بڵاوکرابوونەوە. باڵیۆزخانەکە جەخت دەکاتەوە کە هیچ جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، یەکەی درۆن یان کارمەندی پەیوەندیداریان لە هەرێمی کوردستان و هیچ ناوچەیەکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆکراینا بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت و پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت.

 

هاوکات داوا لە دەزگا میدیاییەکان دەکات بە وردی پشتڕاستی زانیارییەکان بکەنەوە و بانگەشەی پشتڕاستنەکراوە بڵاونەکەنەوە.

64 جار خوێندراوەتەوە