ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی ئێستا دۆخێکی دارایی سەختی وەرگرتووە و قەرزەکانی سەر وڵات گەیشتوونەتە ئاستێکی پێوانەیی. هۆشداریش دەدات لە دەرەنجامەکانی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند؛ حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و قەیرانەکان، بڕی 70 ترلیۆن دینار یەدەگی نەختینەیی ڕادەستی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی کرد، بەڵام حکومەتەکەی سودانی بڕی نزیکەی 210 ترلیۆن دینار قەرزی بۆ حکومەتی ئێستا جێهێشتووە
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، ئەم کەڵەکەبوونەی قەرزەکان هاوکاتە لەگەڵ وەستانی فرۆشتنی نەوت بۆ زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی ڕووداوەکانی گەرووی هورمزەوە، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر توانای دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکانی دروستکردووە
لە کۆتاییشدا کیلابی جەختی کردەوە لە پێویستیی ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی دەوڵەتیان نوقمی قەرز کردووە و پارەی گشتییان بەفیڕۆداوە، داواش دەکات ڕێکاری توند بەرامبەر تێوەگلاوانی گەندەڵی بگیرێتەبەر.
120 جار خوێندراوەتەوە