وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ سیستەمێکی لەو شێوەیەیان پێنەگەیشتووە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ (7ی 10ی 2026) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەواڵانەی لە چەند کەناڵێک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە
وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە و سەرلەبەری ئەو زانیارییانە سەبارەت بە وەرگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕەتدەکەنەوە.
79 جار خوێندراوەتەوە