ترەمپ: کشانەوەی هێزەکانمان لە هەولێر بەپێچەوانەی ئەفغانستانەوە زۆر ڕێکخراوە

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 30/09/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی دوایین کاروانی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق و بنکەی ئاسمانیی هەولێر ڕاگەیاند، پرۆسەکەش بە "سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە" بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ناو دەبات و ئاماژە بەوە دەکات، بە پێچەوانەی ئەفغانستانەوە، کشانەوەکەیان لە هەولێر زۆر ڕێکخراو بووە.

 

لە لێدوانێکدا ترەمپ ڕایگەیاند، لەبەردەم دوو بژاردەدا بووە بۆ مانەوە لە عێراق یان کشانەوە، بەڵام بڕیاریداوە کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکییەکان بگەڕێنەوە نیشتمان و ڕێگەی نەداوە بوونی کاتیی هێزەکانیان ببێتە هەمیشەیی. هاوکات ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و بە کەسێکی "نایاب و جیاواز" وەسفی کرد، و هیوای خواست بتوانێت دۆخەکە بەباشی بەڕێوە ببات لە دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەشتە سەربازییە زۆر تێچووەدارە.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر پرسی ئێران و هەڕەشەی کرد کە بەمزووانە گوێبیستی پێشهاتی نوێ دەبن لەبارەی ئەو وڵاتەوە. ئاشکراشیکرد، بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزیان کردووە و ئەو نەوتەی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرووەکەوە دەریانهێناوە، گەورەترین بڕ بووە لە مێژوودا. لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە کە ئابووریی ئێران وێران بووە و لە جەنگەکەدا 4 هەزار و 500 کەسیان لەدەستداوە، بۆیە بەمزووانە بە شێوەیەک لە شێوەکان سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر ئەو وڵاتەدا ڕادەگەیەنن.

172 جار خوێندراوەتەوە