جێگری سەرۆکی
ئەمریکا دەڵێت، دەرفەت بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە، بە مەرجێک ئەو وڵاتە
نیازپاکی بسەلمێنێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانیەوە و بە شێوەی باشتر مامەڵە بکات.
جەی دی ڤانس رایگەیاند،
سەرەڕای بوونی مەودا، بەڵام دەرفەت هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ تاران، ئەوەش پەیوەستە
بە مامەڵە و هەڵسوکەوتی تارانەوە و پێویستە پێش واژۆکردنی هەر رێککەوتنێک، مامەڵەی خۆی باش بکات.
جێگری سەرۆکی
ئەمریکا روونیشی کردەوە، سیاسەتی واشنتن لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا لە سەر بنەمای
هەنگاو و ئاراستە مەیدانییەکان دەبێت نەک تەنها لێدوان و قسەی بێ کردار و جەختیشی
کردەوە کە گەیشتن بە هەر رێککەوتنێک
بەپلەی یەکەم پەیوەستە بەوەی تاران نیازپاکی خۆی بسەلمێنێت و پابەندی بەڵێنەکانی
بێت.
ڤانس سەبارەت
بە دۆخی ناوخۆیی و سەرکدایەتی ئێرانیش ئەوەی خستەڕوو: کە پێیوایە موجتەبا خامنەیی
هێشتا لە ژیاندایە، بەڵام لە بەشدار نییە لە وردەکارییەکانی بەڕێوەبردنی راستەوخۆ
و رۆژانەدا.
215 جار خوێندراوەتەوە