ڕێبین شەمامکی، پارێزەر و چالاکوانی ناسراوی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 29/09/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێبین شەمامکی، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری بواری یاسا، کۆچی دوایی کرد، کە پێشتر لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا خزمەتی کردووە و وەک پارێزەرێکیش بەرگری لە مافی هاووڵاتییان کردووە.

 

ڕێبین شەمامکی، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی شەمامەری دەشتی شەمامکی هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٨٣ قۆناغی ئامادەییی (ڕزگاری) تەواو کردووە و لە پەیمانگەی کەرکووک وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە مەشقی هاوینەی (سوپای میللی)، ساڵی ١٩٨٤ لە خوێندن بێبەش کراوە. ئەمەش پاڵنەرێک بووە بۆ ئەوەی ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە بکات و تا ساڵی ١٩٨٩ لە شاخ بمێنێتەوە. دواتر دوای تەواوکردنی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم، لەگەڵ هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، دووبارە چووەتەوە ڕیزەکانی پێشمەرگە و تا ساڵی ١٩٩٢ بەردەوام بووە

 

لە قۆناغێکی دیکەی ژیانیدا، شەمامکی کۆلێژی یاسای لە زانکۆی مووسڵ تەواو کردووە و دواتریش بڕوانامەی ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی لە شاری تاران بەدەستهێناوە.

 


رێبین شەمامكی لەناو ریزەكانی گۆڕاندا خەباتێكی زۆری بۆ بەدیهێنانی چاكسازی ریشەیی و بەدیهێنانی گۆڕانكاری و دادپەروەری كرد، هاوكات وەك پارێزەر و چالاكوانێكی رۆڵی بینیوە بۆ فراوانكردنی مەوداكانی ئازادی و داكۆكی كردن لە توێژە جیاوازەكان.


لەم دواییانەشدا سەرقاڵی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی ژیانی بووە، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا بەرهەمەکەی تەواو بکات و بڵاوی بکاتەوە.

176 جار خوێندراوەتەوە