عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:51 - 29/09/2026
عێراق
+
-

هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاند، ئەوەش دوای بەدەستهێنانی رێگەپێدانی تایبەت و ڕەزامەندیی حکومەتی عێراق.

 

کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکومەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و دابینکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسمانی، بە هەوڵێکی ماندوونەناس و ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، و بەدواداچوونی مەیدانیی وردی وەزیری گواستنەوە، وەهب حەسەنی، هەوڵەکان سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی تایبەت بۆ هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتەکان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران."

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە دا کە تیمی کارکردنی لە کۆمپانیای گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی بە خێراییەکی بەرزەوە خەریکی ئامادەکردنی فڕۆکەکان و تەواوکردنی پێداویستییە پەیوەندیدارەکانە بە ڕێکخستنی گەشتەکان، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی گەشتەکانی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا، بە مەرجێک دەستپێکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بێت دوای تەواوبوونی رێکارەکان.

 

کۆمپانیاکە جەختی کردەوە کە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای تەواوبوونی سەرجەم مەرج و پێداویستییە ڕێکخراوەیی و هونەرییە پێویستەکان دەبێت، بە شێوازێک کە دڵنیایی بدات لە بەڕێوەچوونیان بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان.

199 جار خوێندراوەتەوە