هێزە
چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی توند دەدەنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی
دەستێوەردان لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازی دەکەن.
ئەبولفەزل
شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی فەرمیی (ئیرنا)
بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند: "ئەمریکییەکان هەرگیز ناتوانن دەست لە
بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز وەربدەن، ئەگەر دەستێوەردان بکەن ڕووبەڕووی لێدانەکانی
ئێمە دەبنەوە و زەبرێکی توندیان بەردەکەوێت".
شکارچی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، هەر کەشتییەک لە دەرەوەی ئەو ڕێڕەوەی کە ئێران دیاریکردووە تێپەڕ
ببێت، ئاسایشی پارێزراو نابێت. لە هەمان کاتدا، دەستەی ئێرانی بۆ بەڕێوەبردنی
گەرووی هورمز ئاگاداری خاوەن کەشتییەکانی کردووەتەوە کە نابێت ڕێگە بدەن
کەشتییەکانیان بەزۆر بە ڕێڕەوی پەسەندنەکراودا تێپەڕ ببن.
دەستەکە
هۆشداریشی داوە، سەرپێچیکردن لەم بڕیارە لەوانەیە زیانی دارایی و گیانی بە
کەشتییەکان، خاوەنەکانیان و ستافەکانیان بگەیەنێت، جگە لەوەی لە داهاتوودا
سنووردارکردن بۆ تێپەڕبوونیان لەو گەرووەدا دادەنرێت.
108 جار خوێندراوەتەوە