پۆلیسی
بەریتانیا چەند بڕێک تەقەمەنی لە نزیک بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکا لەو وڵاتە
دۆزییەوە، بەهۆیەوە چەند کەسێک دەستگیرکراون و چەند ماڵێکیش چۆڵکراون، هاوکات تیمی
پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەرقاڵی پشکنینی چەند ئۆتۆمبێلێکن.
بەپێی
زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، پۆلیسی بەریتانیا بڕێک تەقەمەنی لە دووری
کەمتر لە یەک میل لەو بنکە ئاسمانییەی ئەمریکا دۆزیوەتەوە کە بۆ هێرشکردنە سەر
ئێران بەکارهێنراوە. لەسەر ئەو ڕووداوەش، چەند کەسێک بە تۆمەتی پەیوەست بە
تاوانەکانی تەقەمەنی لە ناوچەی (گلاستەرشایەر) دەستگیرکراون، ئەمەش بووەتە هۆی
چۆڵکردنی چەندین ماڵ لە گوندی (وێلفۆرد).
پۆلیسی
بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ڕووداوێکی گەورە لە نزیک بنکە ئاسمانییەکەی ئەمریکا
ڕوویداوە و چەند کەسێک بە گومانی سەرپێچیکردنی یاسای تەقەمەنییەکان دەستگیرکراون،
بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و پشتێنەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە
دروستکراوە. هاوکات، تیمە پسپۆڕەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب سەر بە سوپای بەریتانیا
سەرقاڵی پشکنینی چەندین ئۆتۆمبێلن.
لای خۆیەوە،
وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند: "ئاگاداری
ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە بنکەی فێرفۆرد دەکەن، بەڵام هیچ لێدوانێک لەسەر
ڕێوشوێنە پارێزگارییەکانمان نادەین".
203 جار خوێندراوەتەوە