موجتەبا
حوسەینی خامنەیی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و
دووەمین ساڵیادی کوژرانی حەسەن نەسروڵا، هۆشداری توند دەداتە وڵاتانی ڕۆژئاوا و
ڕایدەگەیەنێت، گەرووی هورمز بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و وڵاتەکەی لەلایەن
هەندێکەوە وەک چوارەم زلهێزی جیهان سەیر دەکرێت.
لە پەیامەکەیدا
کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، موجتەبا خامنەیی ئاماژەی بەوە کردووە، دوژمنان بەهۆی ئەو
گورزانەی لێیان دراوە ناتوانن لە دەریای عەرەبی پێشڕەوی بکەن و نزیک ببنەوە.
هاوکات ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە 30ملیۆن ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ قوربانیدان
و بەرگریکردن دەربڕیوە، و تەنها لە ماوەی 100خولەکی سەرەتای ڕاگەیاندنی پرۆسەی
ڕێکخستندا، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ ئامادەیی چەکداری تۆمار کردووە.
لە بەشێکی
دیکەی پەیامەکەیدا، خامنەیی بەراوردی دۆخی ئێستای ئێرانی لەگەڵ سەردەمی پێش شۆڕش
کردووە و ڕوونیکردووەتەوە، دوژمنان دەیانەوێت ئێران بگەڕێننەوە بۆ سەردەمی لاوازی
و پاشکۆیەتی، بەڵام ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە. هەروەها وێڕای
دەربڕینی نیگەرانی بۆ لەدەستدانی ڕوحوڵا خومەینی و عەلی خامنەیی، جەختی لەوە
کردووەتەوە کە بەهۆی ڕێباز و وتەکانیانەوە، داهاتووی وڵاتەکە زۆر لە ئێستا گەشتر و
بەهێزتر دەبێت.
136 جار خوێندراوەتەوە