پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هات

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 28/09/2026
عێراق
+
-

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هات و تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووش سەرجەم هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە دەکشێنەوە

 

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە و لە دوای ٣٠ی ئەیلوولەوە هیچ هێزێکی بیانی و بارەگایەکی سەربازیی بیانی لە ناوخۆی عێراقدا بوونی نامێنێت

 

سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی دوای کشانەوەی ئەو هێزانە، ناوبراو دڵنیایی دا کە دۆخی ئەمنیی وڵات لەوپەڕی باشیدایە، جێگەی هیچ نیگەرانییەک نییە و هێزە عێراقییەکان لە تەواوی ناوچەکان بڵاودەبنەوە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەگۆڕێت بۆ هاوبەشیی دووقۆڵی لە بوارە جیاوازەکاندا.

112 جار خوێندراوەتەوە