عێراق و فەرەنسا چەند ڕێککەوتننامەیەکیان لە بوارەکانی چەک، بەرگریی ئاسمانی و وزە واژۆ کرد

KNN : Kurdish News Network
04:56 - 14/09/2026
عێراق
+
-

عێراق و فەرەنسا چەند ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان لە بوارەکانی سەربازی، بەرگریی ئاسمانی و وزە واژۆ کرد، کە کڕینی کەرەستەی سەربازی و هاوردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوە بۆ عێراق لەخۆدەگرێت

 

لە چوارچێوەی "نوێکردنەوەی تواناکانی بەرگریی عێراق"دا، بەغدا و پاریس ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ کڕینی کەرەستەی سەربازیی فەرەنسی واژۆ کردووە. هاوکات لە هەنگاوێکی دیکەی پەیوەست بە بەهێزکردنی بواری سەربازیدا، هەردوولا ڕێککەوتنێکیان تایبەت بە بەدەستهێنانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی واژۆ کرد

 

هەر لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، عێراق ڕێککەوتننامەیەکی دیکەی لەگەڵ فەرەنسادا واژۆ کردووە کە تایبەتە بە دابینکردن و هاوردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوە (LNG) بۆ عێراق.


95 جار خوێندراوەتەوە