ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا کورد بە نوێنەرایەتیی تەواوی سوریا پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا ئەنجام دەدات و ڕۆڵێکی بەرچاویش لە دیاریکردنی داهاتووی ئەو وڵاتەدا دەگێڕێت
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ILKE)ـی تورکی، کە بڕیارە سبەینێ حەوتی ئەیلول پەخش بکرێت، ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتر کورد لە ڕێگەی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا ڕێکدەخست، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری بەسەر ئەو سیاسەتەدا هاتووە
ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوەش کردووەتەوە کە قۆناغی نوێی سیاسەتیان بریتییە لە ئەنجامدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بە ناوی تەواوی سوریاوە، بەمەش دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوە لە دیاریکردنی چارەنووس و داهاتووی سوریادا بگێڕن.
272 جار خوێندراوەتەوە