بزوتنەوەی گۆڕان سەرەخۆشی لە لەتیف هەڵمەت دەکات بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی

KNN : Kurdish News Network
04:17 - 03/09/2026
کوردستان
+
-

ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی لەتیف هەڵمەت دەكات

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا شێخ عەلی کەسنەزانی) هاوسەری لەتیف هەڵمەت شاعیری دیاری كوردمان پێگەیشت

 

خاتوو سورەیا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لەپاڵپشتی و هێزی خامە ڕەنگین و بەبڕشت و نیشتیمانپەروەیەكەی لەتیف هەڵمەت بۆ خزمەتی دنیای ئەدەب و دۆزی گەلەكەی. بۆ ئەم كۆستە هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كاك لەتیف و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین و هاوبەشی خەمی پەژارەیانین

 

داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
3ی9ی2026

179 جار خوێندراوەتەوە