مارکۆ رۆبیۆ: گەرووی هورمز هەرگیز ناکەوێتە ژێر هەژموون و کۆنتڕۆڵی ئێرانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 03/09/2026
جیهان
+
-

مارکۆ روبيۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند؛ سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەکانی تاران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، بەڵام کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزی لەدەستداوە، جەختیش دەکاتەوە کە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 

مارکۆ روبيۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی ئەمەریکا هەر سەرچاوەیەک دەکەنە ئامانج کە هەڕەشە لە هێزەکانیان و هاتوچۆی ئاوی و بازرگانیی جیهانی لە گەرووی هورمز بکات. دووپاتیشیکردەوە کە ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بە کراوەیی دەمێنێتەوە و هەرگیز ناکەوێتە ژێر هەژموون و کۆنتڕۆڵی ئێرانەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشوو بە فەرمی کۆتایی هاتووە و کارا نەماوە، واشنتۆنیش بەردەوام دەبێت لە هێشتنەوەی ڕژێمی ئێران لەژێر فشاری تونددا، ئەوەش بە ئامانجی ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بەو سەرچاوە داراییانەی کە بۆ پارەدارکردنی گروپە چەکدارەکان و چالاکییەکانیان بەکاریان دەهێنێت.

188 جار خوێندراوەتەوە