سوپای ئێران هێزی زیاتر لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ هەرێم و عێراق جێگیر دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:36 - 03/09/2026
کوردستان
+
-

سوپای ئێران ژمارەی یەکەکانی لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەش دەڵێت، لەئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی پێشبینیکراو.

 

عەلی جیهانشاهی، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای ئێران، لە میانی بەسەرکردنەوەی یەکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەسەر سنوورەکان جێگیرن و یەکەکانی هێزی زەمینیی سوپا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی پێشبینیکراو لە ناوچە سنوورییەکان.

 

جەختیشی کردەوە: "هێزەکانی سوپا لەسەر سنوورەکانی وڵات وەستاون و لە هەر خاڵێکدا ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێویستی بە ئامادەبوون و بەرگریکردن هەبێت، بەتەواوی توانامانەوە لە گۆڕەپانەکەدا دەبین."

90 جار خوێندراوەتەوە