وەزارەتی کار و
کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی
چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە زیاتر لە دوو ملیۆن
خێزان لێی سوودمەند دەبن.
لە
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئەیلولی
2029 خەرجکراوە و زیاتر لە دوو ملیۆن و 42 هەزار خێزان لە بەغدا و پارێزگاکانی
دیکەی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، لێی سوودمەند دەبن. ئاماژە بەوەش کراوە کە
کۆی گشتیی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراقدا زیاتر لە 437 ملیار
دینارە.
لای خۆیەوە،
ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لەم پاڵپشتییە
داراییەدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 480 هەزار خێزان کە پیاو سەرپەرشتییان دەکات بە
بڕی زیاتر لە 353 ملیار دینار سوودمەندن، شانبەشانی زیاتر لە 562 هەزار خێزان کە
ژن سەرپەرشتییان دەکات و بڕی زیاتر لە 84 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.
موسەوی
ڕوونیشیکردەوە، دەستەکەیان تەواوی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەکەی تەواو کردووە بۆ
ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا بگاتە دەستی خێزانە شایستەکان، داواشی لە
سوودمەندان کرد سەردانی بنکە فەرمییەکانی وەرگرتنی پارە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە
داراییەکانیان.
226 جار خوێندراوەتەوە