دەستەی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ شەممە (29ی
ئابی 2026) بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و
باکوور و هەرێمی کوردستان کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیی عێراق، کەشوهەوای ئەمڕۆ بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ
دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەی جیاجیا، هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەری بارینی نمەباران و هەورەبرووسکە لە چەند ناوچەیەکی
باکووری وڵات و هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ
ئەگەری نمەباران لە هەندێک بەشی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
سەبارەت بە
پلەکانی گەرما، دەستەی کەشناسی ڕایگەیاندووە کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور
بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی باشوور نزیک
دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ. کەشوهەوا لە کاتەکانی ڕۆژدا و بەتایبەت لە نیوەڕۆدا
هاوینە و گەرم بۆ زۆر گەرم دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا تا ڕادەیەک
مامناوەند دەبێت.
لە بەشێکی
دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
دەبێت، هەندێک کاتیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ئاراستەکەی دەگۆڕێت بۆ
باشووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەی بۆ 20 تا 30 کیلۆمەتر زیاد دەکات، کە ئەمەش دەبێتە
هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچە بیابانییەکان. مەودای بینین
بەگشتی زۆر باش دەبێت (8 بۆ 10 کیلۆمەتر)، بەڵام لە بەیانیاندا لەو ناوچانەی
تۆزوخۆز دروست دەبێت کەمدەبێتەوە بۆ 5 تا 7 کیلۆمەتر.
329 جار خوێندراوەتەوە