بەهۆی شکان و لەکارکەوتنی بۆریی ئاوی دووی (دوکان - سلێمانی)، بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە، دابەشکردنی ئاو لە چەندین قەزا، ناحیە و گەڕەکێکی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕادەگیرێت.
هەریەک لە قەزاکانی چەمچەماڵ و بازیان، لەگەڵ ناحیەی شۆڕش و ناوچەکانی ئەڵایی، گۆپاڵە و تاسلوجە، بەشێکن لەو شوێنانەی کە بەهۆی شکانی ئەم بۆرییەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە بێ ئاو دەبن.
هاوکات، ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی هێڵی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی، لەوانەش؛ کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، دەوروبەری مزگەوتی فەجر و سەرجەم ئەو گەڕەکانەی کە ماوەی دوو مانگە بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنن، کاریگەریی ئەم گرفتەیان بەسەرەوە دەبێت و بۆ 72کاتژمێری دیکە بێ ئاو دەبن.
181 جار خوێندراوەتەوە