ئەرشەد ساڵحی،
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکومانی لە پەرلەمانی عێراق، داوای مانەوەی هێزە
فیدراڵییەکانی لە قەزای خورماتوو و پارێزگای کەرکوک کرد، و جەختی لە پێویستیی
پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی و نەگرتنەبەری هیچ هەنگاوێک کردەوە کە گرژییەکان بۆ
ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.
ئەرشەد ساڵحی
لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە گرنگییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو دەنگۆیانە
دەکەین کە باس لە گۆڕانکاریی چاوەڕوانکراو لە دۆسیەی ئەمنیی هەردوو پارێزگای
کەرکوک و سەلاحەدین دەکەن." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو
سەقامگیرییە ئەمنییە بپارێزرێت کە بەهۆی قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکانەوە بەدەست
هاتووە.
سەرۆکی
فراکسیۆنی بەرەی تورکومانی داوای لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی
گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، هێزە فیدراڵییەکان لە قەزای خورماتوو و
پارێزگای کەرکوک بهێڵێتەوە، و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر تەواوی سنوورە
کارگێڕییەکاندا بەردەوام بێت، بە جۆرێک کە پاراستنی سەرجەم هاووڵاتییان،
بەهێزکردنی پێگەی دەوڵەت و سەروەریی یاسا دەستەبەر بکات.
ساڵحی متمانەی
خۆی بە دانایی سەرکردایەتیی عێراق و پەرۆشیی بۆ نەگرتنەبەری هیچ هەنگاوێک کە گرژی
بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە دەربڕی، و دووپاتیکردەوە کە دەبێت ئاسایش و سەقامگیریی
کەرکوک و خورماتوو وەک ئەولەوییەتێکی نیشتمانی بمێننەوە.
138 جار خوێندراوەتەوە