ناوەرۆکی کۆبوونەوە ئەحمەد شەرع و نێچیرڤان بارزانی راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 03/08/2026
جیهان
+
-

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و شاندی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی سووریا لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لە کەرتی ئابووریدا تاوتوێ کران. هەروەها تیشک خسترا سەر دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسە هاوبەشەکان، جەختیش لە گرنگیی پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرفراوانکردنی هاوکارییە هەرێمییەکان کرایەوە.

 

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا دێت بۆ سووریا، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاستی هەماهەنگییە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

218 جار خوێندراوەتەوە