وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ
سوڵتانیشینی عومان سەبارەت بە ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بەردەوام بووە،
بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەس نییە بۆ کردنەوەی گەرووەکە.
ئیسماعیل
بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ جۆرە
گفتوگۆیەک لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا ئەنجام نادەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە تاوەکو
واشنتن بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەکان و گەمارۆ دەریاییەکانی، هیچ گۆڕانکارییەک
لە دۆخی گەرووی هورمزدا ڕوونادات.
لە بەشێکی
دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ میدیاکان، ئەو بەرپرسە ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا سەرجەم
ئەندامانی شاندی دانوستانکاری ئێرانی لە ناوخۆی ئێراندان.
181 جار خوێندراوەتەوە