سوپای پاسداران: 5 فڕۆەکەی ئەمریکامان تێکشکاند

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 18/07/2026
جیهان
+
-

سوپای پاسدارانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانیان بە هێرشی موشەکی و درۆنی بنکەیەکی ئەمریکایان لە ناوچەی (ئەزڕەق)ی ئوردن کردووەتە ئامانج و زیانی گەورەیان بە فڕۆکەکانی ئەو بنکەیە گەیاندووە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسداران، هێرشەکە لە قۆناغی 20ی ئۆپەراسیۆنی (نەسر 2) و لە وەڵامی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا ئەنجامدراوە. ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشە موشەکی و درۆنییەکان هاوکات بوون و پەناگەی فڕۆکە جەنگییەکان و گۆڕەپانێکی گەورەی وەستانی فڕۆکەیان لە بنکە ئەمریکییەکەی ئوردن کردووەتە ئامانج.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشەکەوە لانی کەم دوو فڕۆکەی جەنگی و سێ فڕۆکەی دیکەی ئەمریکی بەتەواوی لەناوچوون و زیانی گەورەش بە ژمارەیەک فڕۆکەی تر گەیشتووە.

72 جار خوێندراوەتەوە