سەرۆک وەزیرانی
عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکات کە ئاسمانی شاری هەولێری پێشێل
کرد و ڕایدەگەیەنێت، چاوپۆشی لەو هەوڵانە ناکەن کە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات
دەکەنە ئامانج.
عەلی زەیدی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"
بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو هەوڵە خراپەکارانەیە ناکەن
کە دەیانەوێت سەقامگیریی گەل، متمانەی بونیادنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی
تێکبدەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەزگا و یەکە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تەواوی
هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان،
هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر. ئامانج لەم هەنگاوەش، ڕێگریکردنە لە
دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە و ڕیشەکێشکردنی هەموو ئەوانەی لە هەر شوێنێک بن
هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی کۆمەڵگەی عێراقی دەدەن.
80 جار خوێندراوەتەوە