خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:00 - 13/07/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەو پلەیانەی دوێنێ تۆمارکراون. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە گەرمیان دەبێت کە 46 پلەی سیلیزییە، نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 34 پلە. لە پایتەخت 44 پلە، لە سلێمانی 42 پلە و لە دهۆکیش 43 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێن.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، بە بڕی یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە. لە سبەینێدا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 45 پلە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک حاجی ئۆمەران دادەبەزێت بۆ 32 پلەی سیلیزی.

321 جار خوێندراوەتەوە