وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی ئەمنییەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بە بڕی 2500 مێگاوات دابزیوە
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی 7ی 2026 بڵاویکردەوە، هاوبەشانی کارەبا دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم حاڵەتە کاتییە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، بە مەبەستی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە
52 جار خوێندراوەتەوە