عەلی فالح
زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لەو لێکتێگەیشتنە نوێیە کرد کە لە نێوان
بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا واژۆ کراوە، و بە هەنگاوێکی
گرنگی دانا بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی و بەستنەوەی بە سیستەمی دارایی جیهانییەوە.
زەیدی لە
پەیامێکدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی حەوت بانکی عێراقی بۆ ناو کەناڵەکانی مامەڵەی
دەرەکی بە دراوە جیاوازەکان، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دووبارە مامەڵەکردن بە دۆلاری
ئەمریکی، نیشاندەری سەرکەوتنی هەنگاوەکانی چاکسازیی دارایی حکومەتە. ئاماژەی
بەوەشکرد کە ئەم پڕۆسەیە دوای جێبەجێکردنی تەواوی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی
هاتووە، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی متمانە بۆ کەرتی بانکی و کردنەوەی دەرگای زیاتر
بەڕووی ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا.
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە
پشتگیریکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و
حوکمڕانی. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەنگاوانە بە ئامانجی خزمەتکردنی
بەرژەوەندییەکانی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی ئابووریی وڵاتەکەیە لەسەر ئاستی
ناوچەکە و جیهان.
51 جار خوێندراوەتەوە