دوابەدوای هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و سەرلەنوێ
دروستبوونەوەی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز نرخی نەوت لەبازاڕە
جیهانییەکان رووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کردەوە.
لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 50 سەنتە و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش لە سەرووی 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و
ئەمریکا نرخەکەی بۆ نرخی پێش شەڕ دابەزیبوو، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا و دوای
دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر یەکتر، جارێکی تر رووی لە
بەرزبوونەوە کردووە.
لە ئەنجامی کردنە ئامانجی ژمارەیەک نەوتهەڵگر لەلایەن ئێرانەوە، بە گوێرەی
سەرچاوەکانی چاودێری کەشتیوانی، ئەمڕۆ سێ شەممە جووڵە لە گەرووی هورمز راگیراوە.
73 جار خوێندراوەتەوە