وەزارەتی
دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی
حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکی
وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی
حوزەیران لە کۆی تەمویلی مووچەکە بڕیوە. هەروەها بڕی 3 ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناریش لە تەمویلی مووچەی مانگی
حوزەیران نەنێردراوە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی
شارستانی و سەربازی.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە
بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو
دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.
131 جار خوێندراوەتەوە