عێراق و ئەمریکا 48 ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ کرد

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 18/07/2026
عێراق
+
-

بە چاودێری عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، 48 ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوبەشی لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەرتە جیاوازەکانی نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆجیا و دارایی واژۆ کران.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئامانج لە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنانە لە نێوان کەرتە گشتی و تایبەتەکانی هەردوو وڵاتدا، داڕشتنی ڕێڕەوێکی ڕوونی هاوکاریی ئابووری و داراییە، کە پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووی ئاڵوگۆڕ لە بەرژەوەندیی هەردوولادا. ڕێککەوتنەکانیش بوارەکانی نەوت و کارەبایان گرتووەتەوە لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک (ئیكسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن)، سەرباری ڕێککەوتنێک لە نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ کاراکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی (ستارلینک).

 

لە بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکاندا، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای (کیزلایت) بۆ تەکنەلۆجیا و کەرتی تایبەتی عێراقی، هەروەها کۆمپانیای (پێپسی کۆ) و چەند کۆمپانیایەکی دیکە واژۆ کراوە بۆ ڕاکێشانی هێڵی بۆریی نەوت بۆ بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست.

 

هاوکات، چەندین ڕێککەوتنی دیکە بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە، تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، پیشەسازیی و هاوردەکردنی دەرمان، لەگەڵ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئیمزا کراون.

47 جار خوێندراوەتەوە