بە فەتوایەک پێدانی وشەی نهێنیی ئینتەرنێت بە دراوسێ حەرام دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:38 - 16/07/2026
جیهان
+
-

نەزیر محەمەد عەیاد، موفتی میسر ڕایدەگەیەنێت، پێدانی وشەی نهێنیی (وایفای) بە دراوسێکان بە حەرام و پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی دادەنرێت، ئەگەر ئەو کارە بەبێ ڕەزامەندیی کۆمپانیای دابینکەر بکرێت و ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە خاوەنی هێڵەکە.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەم بابەتە، موفتی میسر ئاماژەی بەوە کردووە، هاوبەشپێکردنی هێڵی ئینتەرنێت ئەگەر ببێتە هۆی کەمبوونەوەی خێرایی یان زیادبوونی تێچوون لەسەر خاوەنە ڕەسەنەکەی، لە ڕووی شەرعەوە قەدەغەیە.
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنەر گرێبەستێکی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیای دابینکەر هەیە و نابێت بەبێ ئاگاداریی ئەوان خزمەتگوزارییەکە بدات بە کەسانی تر.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا، ناوبراو ڕایگەیاندووە، کە پێدانی وشەی نهێنی تەنها لەو کاتانەدا دروستە کە خاوەنی هێڵەکە ڕەزامەندیی فەرمیی کۆمپانیاکەی هەبێت، یان بەشێوەیەکی گشتی ڕێگە بە بەکارهێنانی بدرێت لەلایەن کەسانی دیکەوە و هیچ زیانێک نەگەیەنێت.

100 جار خوێندراوەتەوە