وەزارەتی
دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری
وڵاتەکەیان پێشێلکاری و کردەوەیەکی نایاسایین، هۆشداریش دەدات کە هێزە
چەکدارەکانیان لە ئامادەباشیدان و وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە و بۆ ئەو
مەبەستەش دەستیان نەبەستراوە.
ئیسماعیل
بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە یاداشتی
لێکتێگەیشتنەکان لەسەر بنەمای پابەندیی هاوبەش دامەزراون و ئەگەر لایەنی بەرامبەر
پێشێلیان بکات، ئەوا تارانیش خۆی لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی دەپارێزێت. جەختیشی
لەوە کردەوە کە ئەمریکا بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی پێشێل کردووە، بۆیە هێزە
چەکدارەکانیان بەتوندترین شێوە وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە کراونەتە سەریان.
دووپاتی کردەوە
کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر سەبارەت بە سەرجەم بڕگەکانی دیکەی یاداشتەکە، لە هەر
شوێنێک و بوارێکدا کە پابەندیی هاوبەش بوونی هەبێت.
127 جار خوێندراوەتەوە