زەیدی و تۆم باراک لە واشنتن کۆبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 14/07/2026
جیهان
+
-

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئاسۆی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو پێشکەوتنانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا بەدەستهاتوون، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هاوبەشیی نێوانیان.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانە کرا کە ئامانج لێیان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکانە. هاوکات جەخت لەو ڕۆڵە گرنگە کرایەوە کە عێراق دەتوانێت بیبینێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و بەشداریکردن لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکەدا.

53 جار خوێندراوەتەوە