بڕیارێکی نوێ بۆ مامەڵەی خانووبەرە؛ تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 10/07/2026
کوردستان
+
-

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کێشە و دیاردەی ساختەکاری لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتنی موڵکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە بڕیاریدا لەمەودوا بۆ سەرجەم مامەڵەکان تەنها کار بە کارتی نیشتمانی بکرێت و هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکە وەرناگیرێت

 

دەستەی ڕاوێژکاری هەمیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە، لە گشتاندنێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە یاسای كارتی نیشتیمانی ژمارە (3)ـی ساڵی 2016 و ڕاسپاردەی پەسەندکراوی دەستەی ڕاوێژكاری هەمیشەیی، بڕیاردراوە دوای تێپەڕبوونی 60 ڕۆژ بەسەر ڕێکەوتی دەرچوونی ئەم گشتاندنەدا، ڕاییكردنی مامەڵەكانی تۆماركردن لە سەرجەم فەرمانگەکانی خانووبەرە تەنها بە كارتی نیشتمانی بێت

 

لەبارەی هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کارتی نیشتمانی بەڵگەنامەیەکی بەهێزی فەرمییە و لە سەرانسەری عێراق کاری پێدەکرێت، هاوکات لە ئامێرەکانی سەرجەم دامودەزگاکاندا دەخوێنرێتەوە و خاوەنی ژمارەیەکی بێهاوتایە. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی متمانەیان بە فەرمانگەکانی خانووبەرە.

565 جار خوێندراوەتەوە