2500 پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن

KNN : Kurdish News Network
12:33 - 11/07/2026
کوردستان
+
-

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە و لەم قۆناغە نوێیەدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەكانی (ڕۆڤیا، دارەتوو، و كەلەكچی) ئامادەكراون، كە چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیدا دەست بە دابەشكردنیان بكرێت.

 

سەبارەت بە شێوازی دیاریكردنی سوودمەندان، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكان ئاماژەی بەوەکرد، دابەشكردنی زەوییەكان بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت، بە جۆرێك هەر فەرمانبەرێك زۆرترین خاڵی هەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا ناوی دەچێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.

 

دیار بەحری لە كۆتاییدا ئەوەی خستەڕوو، كە تا ئێستا 18 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش كراون، و جەختی كردەوە لە هەر شارەوانییەك كێشەی زەوی و نەخشە چارەسەر ببێت و ئامادەكارییەكان تەواو بن، دەستبەجێ قۆناغی دابەشكردنی تێدا ڕادەگەیەنرێت.

1650 جار خوێندراوەتەوە