دادگا لە دژی کۆڕەک تیلیکۆم بڕیاریدا

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 26/08/2026
کوردستان
+
-

دادگای بەرایی ڕەسافە لە بەغدا، فەرمانی "وەلائی" خۆی سەبارەت بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم هەڵوەشاندەوە، بەمەش بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن تایبەت بە ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بە کارایی دەمێنێتەوە و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێی ئەو بەڵگەنامە فەرمییەی کە لە ڕێکەوتی (24ی ئابی 2026) دەرچووە، دادگای بەرایی ڕەسافە بە سەرۆکایەتیی دادوەر یاسین تەها سەلمان، تانەیەکی سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی قبوڵ کردووە. تانەکە دژی بڕیارێکی پێشووتری هەمان دادگا بووە کە تەنها ڕۆژێک پێشتر لە (23ی ئابی 2026) دەرچووبوو، کە تێیدا بەشێوەیەکی کاتی فەرمانی ڕاگرتنی کارکردنی کۆمپانیای کۆرەکی وەستاندبوو.

 

لە دەقی بڕیارە نوێیەکەدا هاتووە، دوای وردبوونەوە لە دۆسیەکە و بەڕێوەچوونی دادگاییکردنێکی ئاشکرا، دادگا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە داواکارییەکەی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بنەمای یاسایی نەبووە. لەبەر ئەوە، دادگاکە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانە وەلائییەکەی پێشووی خۆی، بەمەش تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن دژی کۆمپانیای کۆرەک وەک خۆیان بەردەوام دەبن.

157 جار خوێندراوەتەوە