میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دوێنێ لە سەر رێگەی
پیرانشار- مەهاباد و لە نزیک گوندی گاگش پێکدادانێکی قورس لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە
و هێزێکی بەرهەڵستکار روویداوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک پێکدادانەکە لە
نزیک کانە بەردێکی کۆن روویداوە و ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە و ژمارەیەک
کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەگەرچی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران باس
لەوەدەکەن، پێکدادانەکە لەگەڵ گەریلاکانی پـ.ـەژاک بووە، بەڵام یەرەکە باڵی
سەربازی ئەو حزبە رایگەیاندووە، تائێستا هیچ زانیارییەکان لەبارەی پێکدادانەکەوە
نییە و هەرکات زانیاریی و وردەکارییان بەدەست گەیشت رای گشتی لەوبارەوە ئاگادار
دەکەنەوە.
لە رۆژانی رابردووشدا پێکدادان لەنێوان ئەو
حزبە و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک بانە روویدابوو.
198 جار خوێندراوەتەوە