رونکردنەوەیەک لە ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە

KNN : Kurdish News Network
05:23 - 28/06/2026
کوردستان
+
-

ژووری ڕۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت؛ لە ئێستادا چەندین پەیج و ئەکاونت بە ناوی بزووتنەوەکە و جڤاتی نیشتمانییەوە چالاک کراون کە گوزارشت لە سیاسەت و بنەماکانی گۆڕان ناکەن، جەختیش دەکاتەوە کە ئەوان بەرپرسیار نین لە ناوەڕۆکی ئەو سەکۆ نافەرمییانە.


لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بڵاویکردووەتەوە، ژووری ڕۆژنامەوانیی گۆڕان ئاماژەی بەوە کردووە، ماوەیەکە چەند پەیج و ئەکاونتێکی سێبەر بە ناوی بزووتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانییەوە بابەت و زانیاری بڵاودەکەنەوە، کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە سیاسەتی فەرمیی بزووتنەوەکەوە نییە.


لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا، بزووتنەوەکە ئامانج و سەرچاوەی فەرمیی زانیارییەکانی خۆی دیاری کردووە و دەڵێت: "جگە لە میدیای فەرمیی (کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی گۆڕان و سایتی فەرمیی گۆڕان)، بەرپرسیار نین لە ناوەڕۆکی هیچ میدیا و سەکۆیەکی دیکەی نافەرمی."


دەقی ڕونکردنەوەکە:


ماوەیەکە چەند پەیج و ئەکاونتێک بەناوی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانیەوە چالاککراون، لەکاتێکدا هەندێ بابەت و زانیاری بڵاودەکەنەوە، کە گوزارشت لە سیاسەتی گۆڕان و بنەماکانی ناکەن. 

لێرەوە ڕایدەگەیەنین جگلە لە میدیایی فەرمی (KNN، ڕادیۆی گۆڕان و سایتی فەرمی گۆڕان) بەرپرسیارنین لەناوەڕۆکی ئەو میدیا و سەکۆ نافەرمیانە.

ژوری ڕۆژنامەوانی گۆڕان
٢٨. ٦. ٢٠٢٦ 

50 جار خوێندراوەتەوە