قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی ئەمنی دژی گەندەڵکاران بە دەستگیرکردنی 47 بەرپرس کۆتایی هات، کە تێوەگلاون لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو قۆناغێکی دیکەی هەڵمەتەکە دەستپێبکات و ناوی زۆر دیار بگرێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسانەی دەستگیرکراون بەشێکن لە لیستێک کە ناوی ١١٥ تۆمەتباری تێدایە و پێکهاتوون لە چەندین بەرپرسی حکومی، کەسایەتیی سیاسی و پەرلەمانتار، کە سەرجەمیان تێوەگلاون لە مەلەفی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت و بەڕێوەبەری پاڵاوگەکانی باکوور
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمشەو قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دەستپێبکات و پێشبینی دەکرێت هەڵمەتی دەستگیرکردنەکان ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتیی زۆر گەورە بگرێتەوە
238 جار خوێندراوەتەوە