بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە عێراق و فێڵکردن؛ سواڵکەرێکی ئاسیایی لە بەغدا دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
12:38 - 28/06/2026
عێراق
+
-

فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی سواڵکەرێکی بیانی بە ڕەگەز ئاسیایی ڕاگەیاند، کە بەهۆی بەکارهێنانی فێڵ بۆ پەیداکردنی پارە و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە تێیدا سووکایەتی بە ناوبانگی عێراق کردووە، ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

 

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تۆمەتبارە لە کاتی سواڵکردندا شێوازی فێڵبازانەی بەکارهێناوە بۆ ڕاکێشانی سۆزی هاووڵاتییان و دەستکەوتنی پارە بە شێوەیەکی نایاسایی. هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "تۆمەتبارەکە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا سووکایەتی بە ناوبانگی عێراق دەکات".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەی فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکانیان بەرامبەری گرتووەتەبەر.

110 جار خوێندراوەتەوە