سەرچاوەیەکی
باڵا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند؛ بە پشتبەستن بە دانپێدانانەکانی عەدنان جومەیلی،
بریکاری وەزارەتی نەوت، ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەستگیرکراون.
ئەو سەرچاوەیە
بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە: "لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی
عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت، ژمارەیەک تۆمەتبار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا
دەستگیرکراون". ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستگیرکردنەکان ژمارەیەک ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەران کە پارێزبەندییان لەسەر هەڵگیراوە، لەگەڵ ئەو بەرپرسانە
دەگرێتەوە کە ناوەکانیان لە دانپێدانانەکاندا هاتووە".
سەرچاوەکە
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە؛ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران، درێغی ناکات لە
بەدواداچوون و ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنە
سەر سامانی دەوڵەت.
لە شەوی
رابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ دەستگیرکردنی
ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵا و بازرگان دەستپێکردووە کە تۆمەتبارن بە
گەندەڵی و هەڵمەتەکە تائێستاش بەردەوامە.
643 جار خوێندراوەتەوە