وەزارەتی دارایی: بەغدا تەنیا 42٪ی پشکی هەرێمی ناردووە

KNN : Kurdish News Network
12:44 - 25/06/2026
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا حکومەتی فیدراڵیی عێراق تەنها 42٪ی پشکی هەرێمی لە بودجەی گشتیی وڵاتدا ناردووە و زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لەو پشکە بڕیوە.

 

بەپێی ئەو داتایانەی لە پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ ساڵانی (2019 تا 2025) بە خشتە و زانیاریی وردەوە بڵاوکراونەتەوە، لە کۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستان بووە دوای دەرکردنی خەرجییە سیادی و حاکیمەکان، بەغدا تەنها 33 ترلیۆن دیناری وەک مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە کردووە.

 

زانیارییەکان ئەوەش دەردەخەن کە جگە لەو بڕینە گەورەیەی لە پشکی هەرێم کراوە و نەدراوە، حکومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نەناردووە. هەروەها لە ساڵانی پێشووتریشدا، بەشێکی زۆری ئەو پشکانەی نێردراون، بە شێوەی قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم هەژمار کراون.

 

 

58 جار خوێندراوەتەوە