عەبدولناسر
هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی ئەو یاداشت و
لێکتێگەیشتنانەی واژۆکراون، هیچ پابەندبوونێکیان بۆ کڕینی پێداویستییە
کشتوکاڵییەکان لە ئەمریکاوە نییە، بەڵام ئەگەر نرخ و کوالێتییەکەیان گونجاو بێت
ڕێگری لە کڕینیان ناکەن.
هیممەتی لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر نرخ و کوالێتیی پێداویستییە
ئەمریکییەکان لە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا گونجاوتر بێت، ئەوا هیچ ڕێگرییەکمان
لە بەردەم کڕینیان لەو وڵاتەوە نییە."
پارێزگاری
بانکی ناوەندیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند ساڵی ڕابردوودا کڕینەکانی وەزارەتی
جیهادی کشتوکاڵی تەنها لە ڕێگەی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و ئەورووپاوە
ئەنجامدراون.
146 جار خوێندراوەتەوە