پارێزگاری
کەربەلا، بەمەبەستی سوپاسگوزاری لە بەرامبەر ئەو هاوخەمی و پشتیوانییەی خەڵک و
پارێزگاری هەڵەبجە بۆ خێزانی ئەو منداڵەی کەربەلا کە لە هەڵەبجە خنکا نیشانیاندا،
ڕایدەگەیەنێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی پارێزگاکە دەکات.
نەسیف جاسم
خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆی بۆ خێزانی (ڕوقیە)، ئەو
منداڵەی کەربەلا دەربڕی کە بەهۆی ڕووداوێکی خنکانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی
لەدەستدا. هاوکات سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و
خەڵکی پارێزگاکە کرد بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆڤانە و برایەتییەی نیشانیاندا.
پارێزگاری
کەربەلا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پشتیوانییەی بۆ خێزانە کەربەلاییەکە دەربڕدراوە،
بەڵگەیە لەسەر ڕەسەنایەتی گەل و یەکڕیزیی نیشتمانی. ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی
داهاتوودا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە هەڵەبجە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سوپاسی پارێزگار و
خەڵکی هەڵەبجە بکات لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەدا کە وەک خۆی دەڵێت، هەمیشە جێگەی
شانازیی خەڵکی کەربەلایە.
103 جار خوێندراوەتەوە