نەبیل مەرسومی،
شارەزای ئابووری، بە پشتبەستن بە نوێترین داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق
ڕایگەیاند، یەدەگی فەرمیی بانکەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بڕی زیاتر لە 10
ترلیۆن دینار کەمی کردووە، بەڵام ڕێژەی یەدەگ بەراورد بە دراوی دەرکراو هێشتا لە
سەرووی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانەوەیە.
بەپێی
شیکردنەوەکەی ئەو شارەزا ئابوورییە، یەدەگی فەرمیی بانکی ناوەندی لە 132 ترلیۆن و 770
ملیار دینارەوە لە مانگی شوباتی 2026، دابەزیوە بۆ 122 ترلیۆن و 78 ملیار دینار لە
14ی ئایاری ڕابردوودا، کە بەمەش بڕی 10 ترلیۆن و 692 ملیار دینار کەمی کردووە.
لە بەرامبەردا،
مەرسومی ئاماژەی بەوە کردووە کە قەبارەی دراوی دەرکراو (چاپکراو) لە 104 ترلیۆن و 617
ملیار دینارەوە لە مانگی شوبات، بەرزبووەتەوە بۆ 112 ترلیۆن و 896 ملیار دینار لە
کۆتایی مانگی نیساندا، واتە بڕی 8 ترلیۆن و 279 ملیار دینار زیادی کردووە.
ئەو شارەزا
ئابوورییە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە سەرەڕای کەمبوونەوەی یەدەگ و زیادبوونی دراوی
دەرکراو، ڕێژەی یەدەگ بۆ دراوی دەرکراو لە دەوروبەری 108٪ـدایە، کە ئەمەش بەرزترە
لەو پێوەرەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی دیاری کردووە و لە 100٪ پێکهاتووە.
96 جار خوێندراوەتەوە