فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەی
پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. و یەکەم جارە ئەم رۆژە لە عێراق و هەرێمی
کوردستان دەکرێتەپشوو.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕیار دراوە سبەی پێنجشەممە (4ی
حوزەیرانی 2026)، هاوشێوەی تەواوی پارێزگاکانی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی
هەرێمی کوردستانیش ببێتە پشووی فەرمی و دەوام ڕابگیرێت.
ئەگەرچی لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هۆکارەکەی نەکراوە، بەڵام پشووەکە بە بۆنەی جەژنی
غەدیری شێعەکانەوەیە کە دوای هەموارکردنەوەی یاسای بۆنە و پشووە فەرمییەکان،
جێگیرکرا و یەکەم ساڵە بەو بۆنەوە پشووی سەرتاسەری رادەگەیەندرێت.
55 جار خوێندراوەتەوە